تاهیر تۆفیق

قەتاری تا بە کەی بە قوربان و بەستەی دەنوێ دەنوێ - بێ مۆسیقا

بە دەنگی: تاهیر تۆفیق
شێوەزار: سۆرانی
62
تا بە کەی قوربان بناڵم وا* بە ئێش و دەردەوە؟
دەستەئەژنۆ قوڕبەسەر، دایم بە ئاهی سەردەوە
ڕۆژی ئەوەل بوو کە زانیم من دەبێ دێوانە بم
ئاشقی تۆ، نەوعی مەجنوون، وا بە کێو و هەردەوە
مەرحەمەت کە زوو بڕۆ قاسید بڵێ دەردی دڵم
نازی پاپۆچت دەکێشم من بە تۆز و گەردەوە
من کە سەرگەردانی* باڵا و بۆسەچینی کوڵمەتم
چی دەکەم ئیتر* لە سەیری باخ و بینی وەردەوە*
هەر وەکوو قەوس و قەزەح با دەس لە گەردن دانیشین
تۆ بە سوخمەی ئاڵ و سەوز و ئاخ من بە ڕەنگی زەردەوە
وەی من بە ڕەنگی زەردەوە
یەک نەفەس چاکی نەهانی کەعبەتەینی بەختەکەم
شەش دەرم گیراوە مەشغوڵم* بە دەستی نەردەوە
ئیلتیماسی تاهیری بێچارە قەد سوودی نییە
تۆ کە دایم شەڕفرۆشی بەم* دڵەی وەک بەردەوە

دەنوێ دەنوێ کە دەنوێ دەڵێی بووکە
دەنوێ دەنوێ دەنوێ کە دەنوێ دەڵێی بووکە
لەبەر دایکی ناوێرم عەیارە خەوی سووکە
لەبەر دایکی ناوێرم ئەو کچە خەوی سووکە
لە گۆمە کوڵێ ناکا لێی دەچوو بۆ ڕووبارێ
قوڵپی مەنجەڵی هەڵخست دەگەڵ شۆڕەبیی گوارێ
دەنوێ دەنوێ دەنوێ کە دەنوێ دەڵێی بووکە
دەنوێ دەنوێ دەنوێ کە دەنوێ خەوی نایێ
کوڵمەکەی چەندە جوانە گەردن کەوی میناێی
کوڵمەکەی گەڵێ جوانە کوڵمەکانی مینایێ
هۆنراوەی قەتار: تاهیر بەگی جاف
*: لە هۆنراوەی شاعیردا "من"، "چی دەکەم ئاخر لە سەیری باخ و بەی، بەم دەردەوە"، "داماوم" و "بەو" هاتووە.