لەبەر گاراج بووم و یارم سوار بوو
غەم و مەراق و داخ لە دڵێ من بار بوو
سەری هەڵێنا بیللا جێی گازم دیار بوو
چاوجوانێ بە قوربانت بم
ڕێم بکە دەس لە ملانت بم
بە شەوێ بە میوانت بم
سەرێ هەڵێنە گیانە ڕوو لە خودا کە
تەماشای قاپییەکەی غەوسی بەغدا کە
بەس لەوە زیاتر من شێت و شەیدا کە
چاوجوان بە قوربانت بم
ڕێم بکە دەس لە ملانت بم
بە شەوێ بە میوانت بم
نێرین دەڕوا بۆ عێران جێگای من قەسرە
عاشقی باڵای بووم بە بیللا غەدرە
پێم گوت وەرە بۆ ژوان پێی گوتم عەسرە
چاوجوان بە قوربانت بم
ڕێم بکە شەو میوانت بم
بەڵکم دەست لە ملانت بم
دەترسم بمرم من تۆ نەبینمەوە
بە جوانەمەرگی من سەر بنێمەوە
چاوجوان بە قوربانت بم
ڕێم بکە شەو میوانت بم
بەڵکم دەس لە ملانت بم
ماڵ وا لە تاران خۆم لە سولەیمانی
عاشقی باڵاتم بۆچ پێ نازانی
بە دین و بە ملم زۆر زێدە جوانی
خودا قسمەت بکەی ببمە میوانی
چاوجوان بە قوربانت بم
ڕێم بکە دەس لە ملانت بم
بەڵکم ئاخ شەو دەس لە ملانت بم
بەبێ تەزکەرە و من بەبێ جنسییە
خوداگیر تۆ بڕۆ کارت لێرە چییە
عەسکەر پێت ناڵێ وەڵا کامە ئەو هەوییە
پێم گوت ئەی هاوار عەڵاجەوییە
چاوجوان بە قوربانت بم
ڕێم بدە دەس لە ملانت بم
بە شەوێ بە قوربانت بم