تەیموور نمازی

دۆسم دڵسۆزم

بە دەنگی: تەیموور نمازی
شێوەزار: سۆرانی
3
دۆسم دڵسۆزم تۆی دڵنەوازم
دۆسم دڵسۆزم هەم دڵنەوازم
قیبلەکەی عەشقی ڕاز و نیازم
ئەگەر لەگەڵما تۆ ببی تا سەر
منیش لەگەڵتام تا ڕۆژی مەحشەر
هیچ خەمت نەبێ لە یادت نابەم
لێم دڵنیا بە غەدرت لێ ناکەم
گەرچی خۆم دوورم ڕۆحم لە لاتە
تایێ لە زوڵفت بە دنیا نادەم
تاڵێ لە زوڵفت گیانە بە دنیا نادەم

خوا پێم بدا قەسر و دووکانێ
خوا گیان پێم بدا قەسر و دووکانێ
قەت بەوە نابێ تۆ لە لام دانێ
ماڵ دنیام بۆچەس تۆ لە لام نەبی
کاتی ناخۆشی هاوکەلام نەبی
ماڵ دنیام بۆچەس تەنیا بۆ شەوێ
قەزای چارەکێ لای تۆی لێ کەوێ
ئەی خوا تۆ گەورەی هەتە دەسەڵات
خەم بێ یا شادی خۆت ئەیکەی خەڵات
خوا گیان تۆ گەورەی دەستەڵاتت هەس
ئەی خوا تۆ گەورەی دەسەڵاتت هەس
کەسێ کە کەسم با نەمرم بێکەس
کەسێ بکە کەسم توخوا با نەمرم بێکەس

کەی شێت ئەژنەوێ پەندی عاقڵێ
سوار چووزانێ چۆنە ماتڵێ
کەی تێر ئاگایە توخوا لە برسی
هەر بۆیە کە تۆیش لە من ناپرسی
ئازیزم ئەم کارەت دوور لە مەرامە
عاشق ڕەنجاندن لای خوا حەرامە
کەم وێنەی بولبول بکە چڵاوچڵ
بێ با دانیشین لە سایەی دوو دڵ
دۆسم دڵسۆزم هەم دڵنەوازم
دۆسم دڵسۆزم تۆی دڵنەوازم
هەم کلیل عەقڵ ڕاز و نیازم
ڕازی دڵەکەم بەیان کەم بۆ سەنگ
سەنگ سیا ئەبێ ئەگۆڕیێ لە ڕەنگ