هۆشیار حەمە فەرەج

بەدمەس

بە دەنگی: هۆشیار حەمە فەرەج
شێوەزار: سۆرانی
5
من مەست و مەست و مەستم ساقی وەرە بەملاوە
جامێ بدەرە دەستم من پێکەکەم ڕژاوە
ساقی بە مەیلی چاوت چاوم لە دەست و جامە
من کەوتوومە داوت مەڵێ لیقات حەرامە
مەیخانە گەرم و سازە من کەی نۆرەم ئەگاتێ
چاوت ڕەش و خومارە کەی مەیلێکم ئەداتێ

یاران جەمن دەست بە جام موتریب هەوا دەبێژێ
سوبح دەدرێتە بەر شەم بەمەش شەراب ئەڕێژێ
ساقی چارەیێک شێت بووم دەمت وا دەمی داوە
خۆ من هەر چاوەڕێتم پێکی پڕم ڕژاوە
دەمت بێنە خۆ دەمیدە من باوانی خەمم
وەلێ لە ڕووی شەوێدا تۆ زین من کاکە مەمم
من مەست و مەست و مەستم ساقی وەرە بەملاوە
جامێ بدەرە دەستم من پێکەکەم ڕژاوە