تا نەڕۆشتی نەمئەزانی ژیان بێ تۆ چەند گرانە
بەهاری عومرم بە بێ تۆ خەزانە و تینووی بارانە
تا نەڕۆشتی نەمئەزانی خەم دەبێتە هاوڕێی دڵم
شار ئەبێتە پرسەخانە بۆ کۆچی تۆی تاقەگوڵم
تا نەڕۆشتی نەمئەزانی ژیان بێ تۆ چەند گرانە
بەهاری عومرم بە بێ تۆ خەزانە و تینووی بارانە
تا نەڕۆشتی نەمئەزانی ماڵم بێ تۆ چەن تەنیایە
وەکوو جاران شنەی شەماڵ بۆنی باڵای خۆی لێ نایە