لەو ڕۆژەوەی دوای لێکئاڵان کە وەک با و باخ لێک بووینەوە
ئیتر گوڵم لە کونجێکا من عومری خۆم ئەخۆمەوە
بەڵێ ئێستاش من و کونجی مەیخانەیەک بۆ یەک ئەژین
دەم بە هانا دەم بە هاوار تەریقەتە و بۆ یەک ئەمرین
ئەو هەناسەی پڕ لە شووشەی دەستی سەوزی سەرخۆشانە
منیش ڕۆحم پڕ لە شیعری فەسڵی تازەی دابڕانە
ئەو شەوانە تا درەنگان لە ناو ماڵی بەدمەستانە
منیش تا دێر سەر و چاوم ئەڵێی کزی دەروێشانە
ئەو لێوانە لە چیرۆکی خێڵە گەنجی خێر نەدیوە
منیش نغرۆی ژیانێکم ئاخ بێ یار و بێ پشتیوان
دەسا خوایە لە دۆزەخی عومری خاڵی نەجاتم بە
وەک یارەکەم لە دەس یاریی یاری بێ ئار نەجاتم بە