لە ناکەسکارییا خاکم بەسەر ڕۆیی بە با عومرم
کوڕەکەم بێژە دەی
لە ناکەسکارییا خاکم بەسەر ڕۆیی بە با عومرم
خوا سا بمژێنی تا لەبەر قاپیی کەسێ بمرم
لە شاگردانی کۆڕی عەشقم و جێ هەر لەوێ ئەگرم
کە من مشتێ چڵ و چێوم بە چی بم کەڵکی کێ ئەگرم
کە دادی یەئسی خۆمم بردە لای ئەو عاریفە توند بوو
وتی ئاخر سبەینێ جەژنە خوێنی تۆ لە پێ ئەگرم
کە سینەی ڕێشمی بەو تێغی نازەی ئەنجن ئەنجن کرد
وتی پەژموردەیە ئەم لالەزارە ئاوی تێ ئەگرم
شوکر هوشیارە مەحوی تێ ئەگا دونیا خەراباتە
کە بەدمەستی بکا ئەهلی خراپەی بۆچی لێ ئەگرم