ناسر ڕەزازی

لەرزانە

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
37
یاخودا هەر وا گەرد و تۆز بێ
دەسرۆکەی لە ملان ئاڵۆز بێ
لەیلا گیان جەژنت پیرۆز بێ

ئەرێ وەی قوربانت بم قوربانیلە
قوربانت بم قوربانیلە
سێوەی سوورەی سەر کانیلە
ئاخ دڵم بۆ ماچێکت دیلە
دەی دڵم بۆ ماچێکت دیلە

ئەرێ وەی قوربانت بم بە تۆی دەڵێم
قوربانت بم بە تۆی دەڵێم
عاشقی شەمامەی باغەلێم
سوێندیان داوم ڕاستی نەڵێم
ئەی سوێندیان داوم ڕاستی نەڵێم

ئەرێ وەی قوربانت بم ئەی بولبولە
قوربانت بم ئەی بولبولە
دەم لەسەر غونچان هەڵگرە
سیست کردن ماڵکاولە
هەی سیست کردن ماڵکاولە

ئەرێ وەی قەسەم بە خاڵی نەخشینت
قەسەم بە خاڵی نەخشینت
نەخۆش بووی هاتمە سەرینت
ئاخ لەبەر بەدکار نەمکرد شینت
هەی لەبەر دایکت نەمکرد شینت

ئەرێ وەی قوربانت چاوی چاوم
قوربانت چاوی چاوم
لەسەر تۆ زۆریان لێ داوم
وامزانی خەڵات کراوم
هەی وامزانی خەڵات کراوم

ئەرێ وەی قەسەم بەوەی یاری جوانە
قەسەم بەوەی یاری جوانە
لە نێو جەحێڵان سوڵتان
هەی کە دەمرێ ساحەب ئیمانە

ئەرێ وەی باغی گوڵانت پێ دەسپێرم
باغی گوڵانت پێ دەسپێرم
غونچە بە غونچە دەیژمێرم
یەکی کەم بێ پێتی ئەوژێرم

ئەرێ وەی لەسەر پردێ گرتیان سەنگەر
لەسەر پردێ گرتیان سەنگەر
دەستێ نیزامی خۆڵبەسەر
لینگیان دامێ دەستەوخەنجەر
هەی لینگیان دامێ دەستەوخەنجەر

ئەرێ وەی چاوت ئەستێرەی دەریازی
چاوت ئەستێرەی دەریازی
هەڵیان دێنی چەند بە نازی
بە کوشتنم ئاواتخوازی
هەی بە کوشتنم ئاواتخوازی

ئەرێ وەی لەگەڵ تۆمە ئەی فاتمە
لەگەڵ تۆمە ئەی فاتمە
مەمکت فینجانەی گمگمە
خۆم قاوەچی پێم لازمە