گرفتارم بە نازی چاوەکانی مەستی فەتتانت
بریندارم بە تێغی سینەدۆزی تیری موژگانت*
بە قوربان، عاشقان ئەمڕۆ هەموو هاتوونە پابۆست
منیش هاتووم، بفەرموو بمکوژن، بمکەن بە قوربانت
بە تاری پەرچەم و ئەگریجەکانت غارەتت کردم*
دڵێکم بوو ئەویشت خستە نێو چاهی زەنەخدانت
گرفتارم بە نازی چاوەکانی مەستی فەتتانت
بریندارم بە تیغی سینەدۆزی تیری موژگانت
تەشەککور واجبە بۆ من ئەگەر بمرم بە تێغی* تۆ
بە شەرتێ کفنەکەم بدرووی بە تای زوڵفی پەرێشانت
هەمیشە سوژدەگاهم خاکی بەر دەرگانەکەی تۆیە
ڕەقیب ڕووڕەش بێ ناهێڵێ بگا دەستم بە دامانت
دڵم مەشکێنە چونکوو مەخزەنی دەرد و خەمی تۆیە
فدای شەرت و وەفات بم چی لەسەر هات مەیلی جارانت
گرفتارم بە نازی چاوەکانی مەستی فەتتانت
بریندارم بە تێغی سینەدۆزی تیری موژگانت