بورهان مەجید

سلێمانی

بە دەنگی: بورهان مەجید
شێوەزار: سۆرانی
443
بە گەنجی قارونی نادەین خاشاکی کووچە و کۆڵانی

بە دڵ هوگری ئەم شارەین ناژین بە بێ سلێمانی

ئەگەرچی هێندەی باڵدارێ سەربەستیم تیا نەچەشتووە

هەوری بارانی کام وەرزە وەک من ئەشکی بۆ ڕشتووە

بە گەنجی قارونی نادەین خاشاکی کووچە و کۆڵانی

بە دڵ هوگری ئەم شارەین ناژین بە بێ سلێمانی

تەمی خەمی ساتەوەختێ هەمیشە ئەگرێ دامێنم

چرای شادیم تیا هەڵنەکرد تا لەبەر وشەی ڕامێنم

ئەو نیگارەی نیگای منی بەو خاکەوە گرێ داوە

تەلاری عیشقێکی کۆنە و ئێستا بووە بە کەلاوە

بە گەنجی قارونی نادەین خاشاکی کووچە و کۆڵانی

بە دڵ هوگری ئەم شارەین ناژین بە بێ سلێمانی

ئازیزانم وەکوو ڕۆژگار سەراپا گۆڕاوە شێوەم

بە یادی عیشقی جارانە پەرۆشی دیداری ئێوەم

هەر ئەو کەسەم کە ئەمناسن بۆ دەست ئەنێن بە ڕوومەوە

درێغ یارانی بێ وەفا هەروا لەبیرتان چوومەوە

بە گەنجی قارونی نادەین خاشاکی کووچە و کۆڵانی

بە دڵ هوگری ئەم شارەین ناژین بە بێ سلێمانی