سەید ئیبراهیم سەقزی

لە سیلەی قەبران

بە دەنگی: سەید ئیبراهیم سەقزی
شێوەزار: سۆرانی
51
لە سیلەی قەبران هاوارە
قەولی عەسر بێ بە ئێوارە
خەتام نێ ئاخ دڵم وا بێعارە
وەرگەڕێ ئاوێزانت بم
خانەخراپ من بە قوربانت بم
وەڵڵا ئاوێزەی نێو مەمکانت بم

لە سیلەی قەبران هەرایە
حاکم بمگرێ لەو قەڵایە
قەولی داوە بۆچی نایە
وەرگەڕێ ئاوێزانت بم
چاوڕەشێ حەک بە قوربانت بم
ڕێم بدە با ئەمن میوانت بم

لەسەر چیم لێ زیزی کافر
لە جەرگم بەربووە ئاگر
کوشتەی دوو چاوی تۆمە ئاخر
وەرە شۆڕێ باڵاکەت ببینم
کوێت دێشێ یاڕەبی مەرگت نەبیم
کوێت دێشێ مەرگەکەت های نەبینم

هەرچەند دەکەم فکر و ڕایە
گەوهەرم کەوتە دەریایە
بە سەد غەواس بۆم دەر نایە
وەرگەڕێ باڵات هەی ببینم
کوێت دێشێ ڕۆحی شیرینم
من بمرم تۆ بیکەی شینم