خالید ڕەشید

دووری

بە دەنگی: خالید ڕەشید
ئەلبۆم: خەڵوەت
شێوەزار: سۆرانی
34
کەسەکانم من بێ ئێوە مناڵێکم بە بێ باوک
هاوڕێکانم من بێ ئێوە کۆرپەیەکم بە بێ دایک
دوورم بەڵام ئەزیزانم هاودەمی ڕۆژ و شەوتانم
بە ڕۆح هەمیشە لاتانم هاودەمی ڕۆژ و شەوتانم
دوورم بەڵام ئەزیزانم هاودەمی ڕۆژ و شەوتانم
دوورم بەڵام ئەزیزانم من هەمیشە لە لاتانم

کاتێ چاوی گەشی هەتاو دنیا نیگاباران ئەکا
کاتێ خوڕەی ماچی باران کێڵگەی تینوومان ئاو ئەدا
کاتێ ویژدان هاواری هەق بە گوێی تاوانا هەڵ ئەدا
بیرتان ئەکەم ئەزیزانم هاودەمی ڕۆژ و شەوتانم
بیرتان ئەکەم ئەزیزانم من هەمیشە لە لاتانم

کەسەکانم لە دووریتان من هەموو ساتێکم مەرگە
دەسا پارەی من بۆ نەورۆز چاوە گیانە، دڵە، جەرگە
تاسەی دووری و سۆزی ئێوە لە ناو خەزێنەی دڵمایە
خەمی گەورەی عەشقی ئێوە هەموو ساتێ لە دڵمایە
خەمی گەورەی عەشقی ئێوە هەموو ساتێ لەگەڵمایە

ئەگەر ئێوە پاییزێ بن منیش گەڵایێکی زەردم
ئەگەر ئێوە بەهارێ بن منیش گوڵێکی بێگەردم
ئێوە کەنار من شەپۆلم ئێوە خاکن منیش خۆڵم
دوورم بەڵام ئەزیزانم بە ڕۆح هەمیشە لاتانم
دوورم بەڵام ئەزیزانم هاودەمی ڕۆژ و شەوتانم
بیرتان ئەکەم ئەزیزانم هاودەمی ڕۆژ و شەوتانم