ماهیر ئەمین هێمن حوسێن

گوڵچنین

بە دەنگی: ماهیر ئەمین و هێمن حوسێن
شێوەزار: سۆرانی
37
بمجێنە ورد ورد بەو خاڵی سینە
بمکە بە قوربان ئەو دڵەی بێ کینە
پەرچەمی لوولت کردووە بە دوو بەش
تا ڕۆژ دەرکەوێ لە ژێر هەوری ڕەش
ئەی تا ڕۆژ دەرکەوێ لە ژێر هەوری ڕەش
پێم بڵێ مەزەدار مەزەدار بۆچی تۆراوی
پێی بڵێ چاو بە خومار بۆچی تۆراوی؟
ڕەقیب چی کردووە لە من ڕەنجاوی
حەسوود چی گوتووە لە من تۆراوی

هەم نارنجە و هەم بێیە یاری جوانم لە کوێیە
بۆم بانگ کەنە هەیوانێ یارێ یارێ یارێ یارەکەم
کاری تایبەتیم پێیە
بیللا چاوم لە ڕێیە

مانگ لە ئاسمان بیست و سێیە
سەری کوڵمەی ئەلف و بێیە
نەمخوێندووە و عیلمم پێیە
هەی ئاغە و ئاغە و ئاغە
بۆم تێکە لەو کۆنیاکە
هەی ئاغە و ئاغە و ئاغە
بۆم تێکە جەرگم داغە
قوربانت بم بە خۆمەوە
بە چل و چوار ماڵەی ڕۆمەوە*
ماچت نەکەم ناڕۆمەوە
هەی ئاغە و ئاغە و ئاغە
بۆم تێکە لەو کۆنیاکە
هەی ئاغە و ئاغە و ئاغە
بۆم تێکە جەرگم داغە

گوڵی یاخود ڕیحانی یان نێرگزی شاخانی
فریشتەی بادینانی یا شازادەی سۆرانی
ئاورت لە من بەرداوە نەشمیلەی هەورامانی
شۆخی وەک تۆم نەدیوە شاجوانی کوردستانی
شەو و ڕۆژ دوعا دەکەم جارێ بێی بە میوانی
مریەمێ چەندە جوانی چەند بە ناز و عیوانی
لە ڕیی کانی تووشی بووم شانێکم دا لە شانی
بۆ ماچێکی هەرزانە کەرکووک و سلێمانی
بۆ ماچێکی هەرزانە هەولێر و سلەیمانی