ئەی وەی وەی
دەڵێن لە بانە شەدە هەرزانە
شەدە قابیلی باڵابەرزانە
ئەرێ چاوکاڵێ گیان مەگری لێوئاڵێ گیان مەگری
من دەنێرم بۆت بێنن گوارە و شەدە و هەوری
پێی بڵێن بە یارم بێهوودە دەگری
ئەی وەی باغات لە پێنجوێن گوڵ لە سولەیمانی
عاشقی تۆ بووم من چی بکەم نابێ نەیزانی
ئەی وەی بە فدای باڵات بم بە ددانەوە
دەڵێی سەدەفە و بە دووکانەوە
ئەی وەی چاوکاڵێ گیان مەگری لێوئاڵێ گیان مەگری
من ناردوومە بۆت بێنن گوارە و شەدەی هەوری
ناردوومە بۆت بێنن گوڵ و گوارە و هەوری
وەی گڵم بەسەر کەن بە دەمی بێڵێ
نزاکەتیان برد بۆ ئەردەوێڵێ
هەی گڵم وەسەر کەن بە دەمی پاچێ
داخی نزاکەت لە دڵم دەرناچێ
ئەی وەی باوانی بابم تۆی هەردوو چاوم
لە دووری باڵات ڕەش بوو هەناوم
ڕوحمی خێرت بێت بۆ تۆ نەماوم
ئەرێ ئەو بەندەی دەڵێم گوێم لێ بدێرە
عەمر و چاوی من ڕوو مەکە لێرە
ڕۆح و هەناوم بابم بنێرە
ئەی وەی چاوڕەشێ گیان مەگری لێوئاڵێ گیان مەگری
دەنێرم بۆت بێنن گوارە و شەدە و هەوری
دەری بابانم چەندە بە مەکری