حەسەن زیرەک

ئەمان دوکتۆر ٢

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
84
تۆ بیت و سووڕەی وەلفەجری
فەسڵێ دەمبەن ئەی وەی وەی بۆ گوێی قەبری
ساتێک لە من بگرن سەبری
بزانن لەیلێ ئەی هاوار چۆن بۆم دەگری
ئامان دوکتۆر عەمرم چاوم دوکتۆر دەردم چارە کە
بنووسە بۆ لای قازی بڵێ ئەو کچە مارە کە
تۆ بی و خودا ئەو گوڵە مارە کە

لە حوجرێدا خەتمم دەکرد
یەک لە نەکاودا بانگی کرد
قوڕت بەسەر لێوئاڵیان برد
لە دەست چوو کوڕە خاڵی ورد ورد
ئامان دوکتۆر عەمرم چاوم دوکتۆر دەردم چارە کە
بنووسە بۆ لای قازی بڵێ ئەو کچە مارە کە
ئەی وەی وەی ئەو گوڵە مارە کە

قەستەم بەو خاڵەی لە ڕووتە
فینجانەی دەستت یاقووتە
دڵم لەگەڵ دڵت جووتە
سەر هەڵێنە ئەی هاوار جەرگم سووتا
ئامان دوکتۆر عەمرم چاوم دوکتۆر دەردم چارە کە
بنووسە بۆ لای قازی بڵێ ئەو کچە مارە کە
ئەی وەی وەی ئەو گوڵە مارە کە

ئەو دڵەی وەک بتپەرستێک ڕوو ئەکاتە چاوەکەت
گەرچی ئەیشێلی بە زەبری قۆنگەرە و پێڵاوەکەت
قەت بە دڵڕەق باست ناکەم نایزڕێنم ناوەکەت
چونکێ ئەیزانم تەلاری یارە خواپێداوەکەت
مەستی کردووی بۆیە نابینێت لە حاندم چاوەکەت
چاوەکەت ئامان ئاخ
یار ئەی یار...
باغەوان بۆ ئەو مەبەستەی گوڵ ئەلاوێنێتەوە
بۆ ئەوەی گەورەی بکا و بە پارە بیگۆڕێتەوە
بیفرۆشێت بە ئەو کەسەی خەڵقی ئەڕووتێنێتەوە
کچ لە نێو کوردا گوڵێکە بۆیە پەروەردەی ئەکەن
بۆ ئەوەی بڕازێنێتەوە مێزی شەڕابی دەوڵەمەند