سامان عومەر

کاروانی خەم

بە دەنگی: سامان عومەر
شێوەزار: سۆرانی
53
بە تەنیایی بە بێ چرپە لە گۆشەی خەما وەستاوم
ئەگریم بە کوڵ وەکوو هەور فرمێسک ئەبارێنێ چاوم
ئاخ چاوم
ڕێگا دوورە تەمەن کورتە هەتا بڕۆم هەر پێناگەم پێناگەم
کە من ئەژیم بۆچی ئەمرم لەم ژیانە من تێناگەم من تێناگەم

ڕووناکیی ئاسمانی ژینم تاریکییەکی چین چینە
ڕۆژگارێکم ڕۆژم لە شەو، شەوم لە ڕۆژم بە قینە
هەر ورتەم دێ و هاوار ئەکەم هەر وا خۆشم لە خۆم ناگەم
هەر جووڵەم دێ و لە ڕێگادام هەرچەند دەکەم بە خۆم ناگەم

کە جار بە جار پێئەکەنم مەزانە دڵخۆشم، هەرگیز
چونکە ئەزانم دوای بەهار تەمەن دەڕوا بەرەو پاییز
بەڵێ گیانە ژیان وایە کەسێ گەر خەمی نەبێ نابێ
کەچی تازە دێوانەی دڵ گەر باڵای شەم نەبێ نابێ