دەمکوژی بەم دەردەوە یان چارەیی دەردم دەکەی؟ئەی خودا بۆ هەڵوەدا و موحتاجی نامەردم دەکەی؟هەر وەکوو جاران لەسەر تەختی مرادم دادەنێی؟یانە شووم و ماڵ خراپ وەک کوندی سەر بەردم دەکەی؟دەمکەیە مەجنوونی عالەم دڵ بە دەست دێنم؟ وە یاعاشقی ڕوخساری لەیلا وێڵی هەر هەردم دەکەی؟من بە دڵگەرمی لەمەولا دەچمە نێو گوڵزاری عیشقیا نە، مەحروومم لە گوڵشەن، مات و دڵسەردم دەکەی؟ئەی خودا جاران بە لوتفت هیچ خەم و دەردم نەبووئێستە بێ لوتفی کە تووشی سەد خەم و دەردم دەکەیزوو لە نێو خۆشبەختەکان تاقانە بووم و بێ نیازئێستە لای پەژموردەکانی دڵ بەخەم فەردم دەکەیهۆنراوە: سەید کامیل ئیمامی (ئاوات)