ئەی دڵەی زار و غەمین بەسیە ناڵە و گەرمەشین
بەسیە ئاواتی مەحاڵ عیشق و دڵداری و ئەوین
بولبولی دڵ مردووە گوڵ لە بایەخ کەوتووە
گیانەکەم خێڵی ئەوین زیزە باری کردووە
ئەی دڵەی پڕ ئێش و ژان ئەی مەلی بێ ئاشیان
زین و مەم ئەفسانە بوون بەسیە هاوار و فوغان
ئەی دڵە پڕ دەردەکەم کۆترە بێ هێلانەکەم
وەرزی شین و دڕک و داڵ بەسیە ئاواتی محاڵ