خەبەر بەرن بۆ شای گوڵان
بە نەپسێنێ بەندی دڵان
با نەپسێنێ وەی بەندی دڵان
کوڵمی سووری گەلێ جوانە
بەه بەه لەبەر ئەو چاوانە
بەه بەه لەبەر ئەو لێوانە
خودا هەڵکەی بای شەماڵی
وا بکەی ئەو هەورە ڕاماڵی
دەردەکەوێ وردەخاڵی
دەردەکەوێ وەی وردەخاڵی
خەبەر بەرن بۆ خزمان
ئاورێک بەربووەتە چاوانم
تۆراوە یاری باوانم
نە مەجنوونم نە فەرهادم
عەزابکێشی ڕەنج بە بادم
جا خودا حاسڵ کەی مورادم
سوێندم خواردووە بە پەرچەمی
تا دەم نەنێمە نێو دەمی
توخوا ئەم جارەش وەرە دەم خەمە نێو دەمی
گەڕەکی خوارێ سەرەوخوارە
نەجیبەی تێدایە ڕەش ئەسمەرە
یارێم لە خۆم بێخەبەرە
یاری منی خۆم بێخەبەر
چاوت ئەستێرەی ناو هەردان
بە مەرقەدی هەیبەت سوڵتان
بۆ تۆ مردم کیژە جیران
بۆ تۆ مردم وەی کیژە جیران
زولفی تۆم بۆیە خۆش دەوێ
چونکە لەبەر نازی شەوێ
من نەزیرەم بۆیە ئاوا خۆش دەوێ
کوڵمی سووری گەلێ جوانە
کەمەندی دڵی عاشقانە
هەی پەرێشانی مەکە زولفی بەبێ شانە
گیان پەرێشانی مەکە زولفی *؟
چاوت ئەستێرەی دەریازی
هەڵیان دێنی زۆر بە نازی
بۆ کوشتنم ئاواتخوازی
بۆ کوشتنی ساڵح کچێ ئاواتخوازی
نایێ نایێ زیڕەی گوارانی
نایێ نایێ زیڕەی پاوانی
دەنگی گوارە و پاموورانی
بیلەنگێنە کچێ با بتبینم
بیلەنگێنە با بتبینم
یاخودا چاوجوان من مەرگت نەبینم