چاوەڕێی موژدەی نەسیمم تا لە گوڵشەن دێتەوە
بەڵکوو فەرمایش بکا گوڵ، بولبولم با بێتەوە
وا وەعیدی بەفری زستانە و فیراقم* کەوتە دڵ
مەر بە بادەی وەعدەی ویساڵت کێوی دڵ ڕەش بێتەوە
چاوەڕێی موژدەی نەسیمم تا لە گوڵشەن دێتەوە
بەڵکوو فەرمایش بکا گوڵ، بولبولم با بێتەوە
پەروانەی* زوڵفت لە دەوری ئاگری ڕووت بێ چلۆن
ئاگری عەشقت بە ئاوی چاوی من دەکووژێتەوە؟
چاوەڕێی موژدەی نەسیمم تا لە گوڵشەن دێتەوە
بەڵکوو فەرمایش بکا گوڵ، بولبولم با بێتەوە
توخودا تا کەی لە تاریکیی شەوی هیجرانی تۆ
دەستەوئەژنۆ دابنیشم، خوایە* کەی ڕۆژ بێتەوە
چاوەڕێی موژدەی نەسیمم تا لە گوڵشەن دێتەوە
بەڵکوو فەرمایش بکا گوڵ، بولبولم با بێتەوە
دڵ لە ترسی چاوی بوو ڕووی کردە مێحرابی برۆی
ئێستە بیستوومە لە چینی زوڵفی جێ نابێتەوە
چاوەڕێی موژدەی نەسیمم تا لە گوڵشەن دێتەوە
بەڵکوو فەرمایش بکا گوڵ، بولبولم با بێتەوە
سوچی زوڵفت بوو کە پەروانەی دڵم ڕووی کردە ڕووت
ئاگری وەسڵی شەمە* و پەروانە شەو دەکرێتەوە*