گیانە لە پرخەی خەوی خەوما
پێ بنێ وە بان هەردوو چاوما
نەڵێی برژانگت تیژە وەک چقڵ
ئەچەقێتە پێی ناسکتر لە گوڵ
من بەو برژانگە بۆیە خۆشحاڵم
خاکی بەر پێکەی تۆی پێ ئەماڵم
گیانە لە پرخەی خەوی خەوما
پێ بنێ وە بان هەردوو چاوما
هەرچەندە تیژ بێ بۆ پێی تۆ نەرمە
بۆ تێهەڵسوونی ژێر پێت دڵگەرمە
سا توخوا پێیەک بنێ سەر دیدەم
ئەو دیدەی بێ تۆ هیچکەس نەدیدەم
گیانە لە پرخەی خەوی خەوما
پێ بنێ وە بان هەردوو چاوما
ئەگەر نەخشێکی غەیری تۆی تیا بێ
توخوا کوێری کە با نابینا بێ
کە پێت هەڵبڕی سەیر کە چەن جوانە
بە خوێنی دیدەم خەنەبەندانە
گیانە لە پرخەی خەوی خەوما
پێ بنێ وە بان هەردوو چاوما