محەمەد ماملێ

یارم گەردنکێلە

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
7
شەماڵ هات بای بەهارە
پاماڵ دەکا پەژارە
تێکیان پێچا هەوارچی
مەنزڵیان قەراغ شارە
لە نێو کیژی ئەو عێلەی
دوو چاوی یارم دیارە

یارم هاتە نێو شاری
بار دەکەن بۆ هەواری
تێکەڵ بوون لە قەندیلی
عێلی سوورچی و زوراری
کز و گردەنشینم
لە سوێی چاوی بە خوماری

یاری من گەردنکێلە
منداڵکارە و جەحێڵە
قەولی پێ دام بیبینم
بڕێکم لێ لە فێڵە
وەک مانگی شەوی چاردەی
دیارە لە نێو ئەو عێلە

کەزیەی وەکوو ڕەشمارە
سینگی باخچەی هەنارە
گێلگێلە و دەسرە و شەدە
عەڵقە و دەرزیلە و گوارە
هەر لە یارێ من جوانن
خوێنشیرنە و منداڵکارە

کاتێ ڕۆیی بۆ کانی
چوومە سەیری چاوانی
تاق بوومەوە لە ماڵان
دوور بوومەوە لە ئاوەدانی
ئاوڕی داوە بۆ لام بێ
عەللامەی دایکی زانی

سەد بریا نەمدیبایە
تازە غەم بە کار نایە
حۆریی بەهەشتێم دەنێ
دەگەڵ ماڵی دنیایە
هەردوو دنیام پێ دەدا
گەر چاوی یارێم بایە
هۆنراوە: هاشم نانەوازادەگان