تۆ هەبووی چاوم کەسی نەدەدی
نەمزانی ڕۆیشتنت چی بوو سەبەبی
لە ماڵێ کە من نەبم، تۆ نەبی
تاقی کەوە با بزانم چۆن ئەبی
دڵم خەریکە دەر دێ نەمزانی چیم بەسەر دێ
دوای تۆ وام لێ هات و خۆیشم لەگەڵ خۆم بە شەڕ دێ
بۆ گەیشتن بە تۆ پێم بڵێ چیی ترم لە دەس دێ
من نەمبینیوە کەسێ ئەوەندە خۆپەرست بێ
شەرم مەکە وەرە وەرە بۆ لام ئەزیزەکەم
بیرت نەچێ کێ بانگی دەکردی "تاقانەکەم"
هەرچی تۆ بتهەوێ لەسەر دنیا من بۆت ئەکەم
چیی تر بکەم تا هەستی من نەبینی تۆ بە کەم
دڵم هیواخوازم لێوت بە خەندە بێ
ئاسمانی ژینت ڕووناک دونیات بێدەنگ نەبێ
تۆ دڵخۆش بی بەسە لە هیچت کەم نەبێ
بەڵام ئەگەر گەڕایەوە پێت شەرم نەبێ
شەرم مەکە وەرە وەرە بۆ لام ئەزیزەکەم
بیرت نەچێ کێ بانگی دەکردی "تاقانەکەم"
هەرچی تۆ بتهەوێ لەسەر دنیا من بۆت ئەکەم
چیی تر بکەم تا هەستی من نەبینی تۆ بە کەم