نەوید زەردی

دیاریی خودا

بە دەنگی: نەوید زەردی
شێوەزار: سۆرانی
39
تۆ دیاریی خودای بۆ من
خودا تۆی بەخشیوە بە من
تۆ ڕووناکیی چاوانمی
هێزی جەستە و ژیانمی
نێردراوی بۆ دڵبردن
دڵمت پیرۆز هەتا مردن
ئەزانم تۆش منت دەوێ
بیرت لامە هەموو شەوێ
وەرە بژین لەگەڵ یەکتر
نەوەک من لێرە تۆش لەوێ

زۆر شارەزای منی ئێستا
بە باشی لە من تێ دەگەی
هەرچی کە من دڵخۆش بکا
دێیت و ئەوە بۆ من دەکەی
وەرە دڵی خۆتم بەرێ
وەرە دڵ بێ تۆ ناسرەوێ
دەی وەرە با بەڵێن بدەین
ژیانی نوێ دروست بکەین
من لە هەموو دنیا بەس ناوی تۆ دڵم ئەبا
هەر ناوی تۆیە تەزووی شیرین بە گیانم دەدا
ئەزانم تۆش منت دەوێ
بیرت لامە هەموو شەوێ
وەرە بژین لەگەڵ یەکتر
نەوەک من لێرە تۆش لەوێ