خاسەکەوێ لەو کەلە هەڵنیشتووە
خاڵی ڕەش و سووری بە جووت ڕشتووە
ڕاوچی هەموو لەو کەوە دەرکەوتووە
بۆچی دزە؟ جەردەیە؟ کێی کوشتووە؟
ماڵ و زێڕ و زێوەری کێی بردووە؟
کێهە کەسی لە ژیان خستووە؟
بۆچی کەویش حەقی ژیانی نییە؟
حەقی کەژ و کێوی جوانی نییە؟
خاوەنی ئەو کەژ و کێوە هەر کەوە
نەزم و نیزامی کەژ و کێو هەر بەوە
لێی گەڕێ دندووکی بە بەرد تیژ بکا
غوڕە بکا بانگی کوڕ و کیژ بکا
بێنەوە کانیاوێ بخۆن ئاوی ساف
بۆ گوڕەیێ سەربنە بێنە مەساف