شەوەزەنگە وڵات تاریک و خامۆشە
هەی خامۆشە دەی خامۆشە
بە خوڕ دەگریم دڵ دەناڵێ پڕ لە جۆشە
هەی لە جۆشە دەی لە جۆشە ئاخ لە جۆشە
گۆێیەک بگرە لە ناڵەی
لە ئاهی سارد و سکاڵەی
ئافرەتێکی جوانکیلە
ورد و جوان و نەشمیلە
بە دیمەن جوان بەژن و باڵای وا چەمابوو
دەی چەمابوو ئاخ چەمابوو هەی چەمابوو
تەمی مەینەت لەسەر کوڵمی داسەپابوو
داسەپابوو داسەپابوو داسەپابوو
کۆرپەی شیرین و ساوا
وا لە ئامێزی ناوا
بە دڵ گرتبوویە باوەشی
جارجار بەخۆیەوە دەگوشی
دەیوت ئەی بەرخۆڵەی جوانم
هەی جوانم دەی جوانم ئاخ جوانم
هەموو ئاواتی دواڕۆژی گشت ژیانم
هەی ژیانم دەی ژیانم ئاخ ژیانم
ئەوا شەو تێدەپەڕێ
تیشکی ڕۆژ دێتە سەرێ
شەو بەیانی بەر دەدا
شەونم گوڵان ئاو دەدا
شائەستێرەی گەش و ڕوونی ئاسمانم
ئاسمانم ئاسمانم ئاسمانم
ڕۆڵەی دواڕۆژی هیوام تۆم تا نەمانم
تا نەمانم تا نەمانم تا نەمانم
بنوو ڕۆڵەی شیرینم
ڕوحم ئاواتی ژینم
دەتپێچم بە جلی دڕاو
بە پێخواسی و بێ پێڵاو
گەرچی وەک غونچەی گوڵی سووری بەهاری
دەی بەهاری ئاخ بەهاری
بەڵام چێشتت هەموو دەردی لێو بە باری
لێو بە باری لێو بە باری
بەڵام ئاسۆت ڕووناکە
وەک ڕۆژی تابناکە
بنوو تاکوو سبەینێ
موژدەی ئاواتت دێنێ