بەهجەت یەحیا

نیشانەی پیری

بە دەنگی: بەهجەت یەحیا
شێوەزار: سۆرانی
433
نیشانەی پیری دیاریدا لە ڕووم
سەراپا وێنەی بەفر سپی بووم
ئەستوونی باڵام لەنگە و چەمیوە
کاسەی تەمەنم هاتۆتە نیوە
سەرنج چەن ئەدەم نابینم تۆزقاڵ
ڕێ هەڵا ئەکەم هەر وەکوو مناڵ
سەیرە بە پیری تازە پێ ئەگرم
دارەدارەم دێ و دەسی ڕێ ئەگرم
پەشمە ئامانجم زیندەچاڵ کرا
ڕەنجم پێوانەی پایەماڵ کرا
خەرمانی ژیری شەن و کەو ئەکەم
بە ئاگا نایەم تاسەی خەو ئەکەم
داخم ئەو خەمە ئەنجامی تەمەن
هەندێ بێهوودە کێشانەی ئەکەن
نازانن ڕەوتی قۆناغی پیری
پڕە لە وانە و ئەزموونی ژیری