لە نێو دەریای شینی مەندی چاوەکانت
وەک ماسییەکی هۆگری ئاو ئەخولامەوە
بە دەم شەپۆلی نەرمەوە دەمردم و دەژیامەوە
تۆ دەتزانی دەریایێکی مەندی هەراو
بۆ ماسییەکی هۆگری ئاو
تاسە و ئەوین و ئاواتە
تۆ دەتزانی
ئەوین گوڵە، ئەوین دڵە
ئەوین مەلی پۆپە و چڵە
تۆ دەتزانی
نیگای گەرمت، بزەی شەرمت، ڕەوتی نەرمت
چیرۆکی عەشقی لاویمن
بیرەوەریی گراویمن
کوانێ ئێستا سۆزی یاران
کوانێ دڵ و بەزمی جاران
توولەی نەونەمام بەرخە پارەکەم
دنیا و دینم تۆی خەمدەرکەرەکەم
گیانەکەم کەژاڵ چاوەکەکم کەژێ
هەرکەس بتبینێ دەروونی ئەهەژێ
پەلکەزێڕینەی باڵا نەونەمام
سەوزەی سەمەنڕوو ئامان بۆت نەمام
گیانەکەم کەژاڵ چاوەکەکم کەژێ
هەرکەس بتبینێ دەروونی ئەهەژێ
سەلامێک لە خۆت دووسەد لە دایکت
سێسەد لەو کەسەی بڕیویە ناوکت
گیانەکەم کەژاڵ چاوەکەکم کەژێ
هەرکەس بتبینێ دەروونی ئەهەژێ
شەرت بێ بیپۆشم بەرگی ڕەشدەوار
لە شوێنت وێڵ بم هەوارە و هەوار
بە شوێنتا وێڵ بم هەوارە و هەوار
گیانەکەم کەژاڵ چاوەکەکم کەژێ
هەرکەس بتبینێ دەروونی ئەهەژێ