شادی غوڵامی

ژن

بە دەنگی: شادی غوڵامی
شێوەزار: سۆرانی
21
ئەگەر پرسی ناونیشانم کیژەکوردێکی پڕ سۆزم
لێوانلێوم لە ئازارا بەڵام هیوای گەل و هۆزم
خەزانی پاییز ڕووم تێ کا لە باخی ژین گوڵی ڕۆزم
چلەی زستانە هەر ڕۆژم بڵێسەی ئاوری نەورۆزم

لێرە ژنبوون گەلێک سەختە ئەبێ گیان بەی بۆ ساتێ ژین
لە کوێ فیردەوس لە ژێر پێمە کە سەربەست نیم لە عەقڵ و دین

منم کە پەروەردەم بە دەنگی ساز و گۆرانی
کچی کوردم جل و بەرگم شەدە و سەروێن و سۆرانی
منم دایکی دیاکۆکان من مەستوورەکەی سانی
هەزاران ساڵە من مێژووم پەیامم مافی یەکسانی
هۆنراوە: هێمن ڕاماد