شادی غوڵامی

جوانی جوانی

بە دەنگی: شادی غوڵامی
شێوەزار: سۆرانی
18
شەم سووتا و بولبول و پەروانە نووستن هەی عەجەب
ئاخ تفڵی دڵ بێدارە من هەر لایەلایەی بۆ دەکەم
پەنجەەرە و کۆڵان و من پڕ بووین لە شەوقی ئینتیزار
یار بەدپەیمانەکەم بۆچی نەهاتیتە قەرار
ئاخرین نامەت گەیشت و خۆت نەهاتی یارەکەم
بۆ نەهاتی یارە بەدپەیمانەکەم

عاشقان دێن لە دوور دیارن
ڕەنگیان زەردە و لێو بە بارن
مەنعیان مەکەن ساحەب یارن
بە دەردی دڵ گرفتارن گرفتارن
جوانی جوانی... تۆ زۆر جوانی
ئاسکی شاخ و کارمامزی کوێستانی

قوربانت بم چاو ئەستێرە خزمەتێکمان پێ بسپێرە
هەر ئەمڕۆمان ماوە لێرە تا نەیێمە لات ناڕۆمەوە
جوانی جوانی... تۆ زۆر جوانی
ئاسکی شاخ و کارمامزی کوێستانی