چونکە یار تۆ جوولەکەی سوێندت دەدەم بە تەورات
چونکە یار تۆ مەحبووبەی قەسەم بە خاڵی گۆنات
سەد ساڵ لە لات دانیشم بەخوا تێر نابم لە لات
سەد ساڵ لە لات دانیشم بەخوا پیر نابم لە لات
خەمخوار و خوێنشیرینم خوێناو دێ لە برینم
یاڕەبی بەخێر بێتەوە یاری ڕەزاشیرینم
هێشتا لەسەر لانکە و عاشقی چاو ئەسرینم
هێشتا لەسەر لانکە و عاشقی چاو نەسرینم
تا کەی وەک مەجنوون وێڵی هەردان بم
تا کەی غەمزەدەی باری هیجران بم
بۆچ نییە قەدری میوان لە لاتان
میوانم ئەمشەو
گیان و ڕۆحم بە خەڵات شۆخ و شەنگی ڕۆژهەڵات
ئەو کاتەم لە لا خۆشە کە تاوێ من بێم بۆ لات
وەکوو جەژنی بەراتە سەیر و ڕوانین لە باڵات
کوڕە سرکەییەکەی من گیانە حەفت ڕەنگ ئەنوێنێ
کوڕە سرکەییەکەی من وەڵا حەفت ڕەنگ ئەنوێنێ
گیانە عاشق لە خەودا باوانم وەڵا ڕائەچڵەکێنێ
وەڵا عاشق لە خەودا گیانە ڕائەچڵەکێنێ
کوڕە سرکەییەکەی من باوانم ئەی چین چین و لۆ لۆ
گیانە چاوێکم لێ کە خۆ من مردم بۆ تۆ
وەڵا چاوێکم لێ کە جا من مردم بۆ تۆ
خۆ من مردم بۆ تۆ
گەرمیانی یا کوێستانی ماشەڵاو لێ بێ جوانی
وەسفی تۆیان بۆ کردووم بە جلی کوردییەوە جوانی
چەندە ناسک و نازدارن کیژۆڵەی کوردستانی
ئەرێ وەی وەی وەی... ناسکۆڵەی چاوجوان ئۆخەی
تاوێ لە لام دانیشە وەی بە کوێریی چاوی کابرای
دە تۆ بمدەرێ ماچێ با گیانم دەرچێ ئۆخەی