بەو سیلسیلە وا موشکی خەتا ناوی براوە*
پڕپێچ و شکەن، خەم بە خەم و حەڵقە کراوە
بە حەڵقە کراوە
بێرەوە گوڵە گیان ئارامی دڵ و گیان
بۆچی بەجێت هێشتووم وەرەوە بۆ جێژوان
قوربانی وەفاتم تا ماوە حەیاتم
قوربانی وەفاتم هەر خۆم بە تەماتم
لاولاوێکە لەولاوە بە ئەم لاوە کشاوە
یا یاسەمەنی خاوە بە ڕووی ڕۆژا ڕوواوە؟!
بێرەوە گوڵە گیان ئارامی دڵ و گیان
بۆچی بەجێت هێشتووم وەرەوە بۆ جێژوان
قوربانی وەفاتم تا ماوە حەیاتم
قوربانی وەفاتم هەر خۆم بە تەماتم
یا دووکەڵی جەستەی منە بەو شەمعە سووتاوە
یا هەوری سیەهتارە کە مانیع لە تاوە؟!
بێرەوە گوڵە گیان ئارامی دڵ و گیان
بۆچی بەجێت هێشتووم وەرەوە بۆ جێژوان
قوربانی وەفاتم تا ماوە حەیاتم
قوربانی وەفاتم هەر خۆم بە تەماتم