ئامان لەیلێ جاران چا بووی
چەند یارێکی بەوەفا بووی
لە ئەمر و نییەی مندا بووی
قەت نەمرێ یاری میهرەبان
باڵابەرز و شیرینزەبان
قەدباریک و مەمک فینجان
هەتا کچ بووی عینوانت بوو
سەدی وەک من بە خولامت بوو
میسلی شاهان دیوانت بوو
قەت نەمرێ یاری میهرەبان
باڵابەرز و شیرینزەبان
قەدباریک و مەمک فینجان
باران بارانە نم نم تەڕمی کرد
چاوەکەت نەسرین لە دین دەرمی کرد
لە دین دەرمی کرد یار
ئەمڕۆ لە ڕۆڕۆی دڵەکەی ناشادم
دۆسی دووروڵات کەوتووەتە یادم
کەوتووەتە یادم یار
باڵاکەت بەرزە وەک چنار لێو چەم
ڕەنگەکەت زەردە وەک ڕەنگەکەی خوەم
بڕوانە پێمە با خەفەت نەخوەم یار
باران بارانە نم نم تەڕمی کرد
چاوەکەت نەسرین لە دین دەرمی کرد
لە دین دەرمی کرد یار
تایێ لە زوڵفت هات بە دەسمەوە
بەندی دڵ دەپسێ پێی دەبەسمەوە
پێی دەبەسمەوە یار
سێ جار بەو مانگەی خەرمانەی داوە
هێشتا مەیلی تۆم بە کەس نەداوە
بە کەس نەداوە یار
ئامان شیرین خانم ئەی وەی شیرین خانم
جا قسەو لەگەڵ ناکەم چونکێ نەتلاوانم
کاشکی ڕۆژ ئەزەڵ نەبوای بە یارم
نەبوای بە باعیس دڵەی خەمبارم
هەر کەسێ ئێژێ غەریبی خاسە
ئەوە لە جوملەی خوانەشناسە
نە ماڵم دەوێ نە گەنجی دونیا
باڵای تۆم دەوێ شیرین بە تاقی تەنیا
ئامان شیرین خانم ئەی وەی شیرین خانم
جا قسەو لەگەڵ ناکەم چونکێ نەتلاوانم