تەمەن کۆترێکی نامۆیە و لە هێلانەی هیچ بەهارێ ئۆقرە ناگرێ
بەختیش درەختێکی زڕاو بەری ڕەنجم بۆ هیچ بازاڕێ نابرێ
ئاسۆیەکم مات و مەلوول هەتا ئێستا خۆرم لێ هەڵنەهاتووە
دەریایەکم شەپۆلەکانم ون بووە و تاسەم بە دوای چەما چووە
بە سەرسامی لەسەر لوتکەی بڵیندی گەنجی وەستاوم
شریتی عومری ڕابردووم وەکوو خەو دێتە بەر چاوم
شریتی چی؟ سەراپا سەرگورشتەی نائومێدیمە
فلیمی پڕ لە ناسۆری هەرەسهێنانی لاویمە
فاتمۆکێ کوێستانمان کێلەشینە
کێلگەردن بۆت وەرگێڕام لەو دینە
ئەی هاوار بەهار بڕوات هاوینە
فاتمۆکێ خۆشە گشت ڕۆژ بتبینم
ئەی هاوار دەرچێ گیانی شیرینم
فاتم گیان یاخوا مەرگت نەبینم
فاتمۆکێ شەوێکی ساردی زستان
ئەی هاوار دوور بووین لە کۆڕی دۆستان
فاتمۆکێ گیان لە من زیز بوون چاومەستان
باوانم بۆم نەهات بەندە و بەستان
کێلگەردن بۆم نەهات بەندە و بەستان
فاتمۆکێ خوا غەزەب لەو باوکەت بگرێ
فاتمۆکێ خوا غەزەب لەو بابەت بگرێ
ئەی هاوار سەریان لە هەردووکمان شێوان
ئەی هاوار چۆن سەریان وە لێم شێوان
فاتمۆکێ کێلگەردن کە تۆ هاتی بەهار هات
ئەی هاوار بۆنی گوڵ و گوڵزار هات
کێلگەردنێ کە یاری چاو بە خومار هات
باوانم دەرمانی دەردەدار هات
ئەی هاوار دەرمانی دەردەدار هات