بێنام تاهیری

هەی گوڵێ عەمرم گوڵێ

بە دەنگی: بێنام تاهیری
شێوەزار: سۆرانی
36
بە دەنگی خۆش بمهێرە جۆش
بە بۆنی خۆش بمکە سەرخۆش
بژین بە کامەرانی، بە خۆشی و شادمانی
سەیری خۆت کەی ئەزانی
چەندە شیرین و جوانی
هەی گوڵێ عەمرم گوڵێ

ئەمڕۆ فەسڵی بەهارە
کاتی گوڵ و گوڵزارە
دەرکەوە گوڵ
بولبول بەو دەنگە خۆشە
لە بۆنی گوڵ بێهۆشە
دەستی گرت پیر و جوان
بە سۆزی شمشاڵی شوان
هەی گوڵێ عەمرم گوڵێ

لەنجە و لاری وەکوو کەو
دڵ ناسرەوێ ڕۆژ و شەو
بۆ یاری جوان
حەرامە خەو شەوانەم
دێوانەی ئەو کێوانەم
نازانم چییە ناوم
شێتی ئەگریجەی خاوم
هەی گوڵێ عەمرم گوڵێ

ئەزانی بۆچ داماوم
وا غەمگین و فەوتاوم
*؟ بۆنی تۆ
بەسە تەرک کە ئەم حاڵەم
شیرینی بۆ لا تاڵەم
دە هەستە کەیف و سەفام
ئا لەم دنیای بێوەفام
هەی گوڵێ عەمرم گوڵێ