کەتان کەتانە ئەی هاوار عەمرم کەتانە
کەتانە هاوار کەتانە
دەمکوڵ بێنیە دەم ئەی هاوار بۆ ئەو قورعانە کەتانە
دەم بیچکۆلانە
دەمکوڵ بێنیە دەم ئەی هاوار چاوەکەت جوانە
بۆ مەحرەمانە
نەخۆش و مەستی ئەی هاوار دوو چاوی کاڵم کەتانە
هاوار کەتانە
حەقم بە دەستە ئەی هاوار گەر من بناڵم کەتانە
چاوەکەت جوانە
دەمکوڵ بێنیە دەم ئەی هاوار بۆ ئەو قورعانە
خاڵ دانە دانە
نەخۆش نەکەوی ئەی هاوار کێ شەو یارت بێ کەتانە
ئامان کەتانە
کێ بە جێگەی خۆم باوانم پەرەستارت بێ کەتانە
چاوەکەو جوانە
دەمکوڵ بێنیە دەم ئەی هاوار بۆ ئەو قورعانە
خاڵ دانە دانە
هەرچیم بەسەر هات ئەی هاوار دڵ هێنایە ڕێم کەتانە
چاوەکەو جوانە
دەمکوڵ دەم بێنیە ئەی هاوار بۆ ئەو قورعانە
خاڵ دانە دانە
خاڵێ لە تۆ دیم ئەی هاوار یەک لە ئەفسانە کەتانە
چاوەکەو جوانە
بۆیە بۆ باڵات ئەی هاوار شێت بووم دێوانە کەتانە
خاڵ دانە دانە
بێنیە ماچت کەم ئەی هاوار بۆ ئەو قورعانە
خاڵ دانە دانە
تەبیب بێنن دەوای دەردم بکا
خۆ من زەدەی دووریم
بەبێ داروو وەسڵی تۆ کەسم ئای نییە تەسکینم
شین و ژیانم ئەی هاوار تەنیا *؟ کەتانە
خاڵ دانە دانە
گەر بێ بمکوژێ ئەی هاوار هێشتا پێم کەمە کەتانە
چاوەکەو جوانە
دەمکوڵ بێنیە دەم ئەی هاوار بۆ ئەو قورعانە کەتانە
خاڵ دانە دانە
کەتانە و کەتانە ئەی هاوار بەفر دایپۆشی کەتانە
عەمرم کەتانە
دەمکوڵ بێنیە دەم ئەی هاوار بۆ ئەو قورعانە
خاڵ دانە دانە