قادر دیلان

جوانی بێ ناو

بە دەنگی: قادر دیلان
شێوەزار: سۆرانی
288
قژ کاڵی لێو ئاڵی پرشنگی نیگا کاڵ
ئەی کچە جوانەکەی سەر گۆنا نەختێ ئاڵ
ئەی کچە مەنگەکەی بە دەنگی چپە دوو
گەندەمووی دەم و چاو مەچەک هەڵنەگرتوو
ئەی ئەنام وردیلەی نەرمۆڵەی ئێسک سووک
ئەی بەرگی ساکارت دڵگیرتر لە هی بووک
کانیەکی ڕوونی بەر تریفەی مانگە شەو
لە بنیا بلەرزێ مرواری زیخ و چەو
جوانترە لە لای من لە دەریای بێ سنوور
شەپۆلی باتە بەر تیشکی ڕۆژ شڵپ و هووڕ
قژ کاڵی لێو ئاڵی پرشنگی نیگا کاڵ
ئەی کچە جوانەکەی سەر گۆنا نەختێ ئاڵ