شادی غوڵامی

کیژی لادێ

بە دەنگی: شادی غوڵامی
شێوەزار: سۆرانی
247
کیژی لادێ هام بە تاسەی پەلکەی ڕەش سەر شانەکەت
هام بە تاسەی دەم بەیانی بۆی تەنووری نانەکەت
هام بە تاسەی بۆنی مێخەک تۆی تورەنجی شاڵەکەت
ڕەنگی سوخمە و سینەپۆش و بازنە و خڕخاڵەکەت

سەردەمێکە دوور لە باڵات وا لە شارانا ئەژیم
ژین؟ چ ژینێ؟ چاوەکانم گیرووەی ئاخر شەڕیم

کیژی لادێ سەختە دووریت، وا بە ڕەنجی ڕۆژگار
ناخۆشە دووری وڵات و ناحەزە ژینم لە شار
کیژی لادێ وەختە جەرگم پڕ بە دڵ بێ بە کەواو
هێندە تینوی ئاوی کانی و هام بە تاسەی کانی ئاو
دڵتەنگم بۆ لێوی ئاڵ و دوو دیدە شەرمینەکەت
بۆ دەم ئێوارانی حەوش و سۆزی مەڕ دۆشینەکەت
کیژی لادێ هام بە تاسەی پەلکەی ڕەش سەر شانەکەت
هام بە تاسەی بۆنی مێخەک تۆی تورەنجی شاڵەکەت
هام بە تاسەی دەم بەیانی بۆی تەنووری نانەکەت
ڕەنگی سوخمە و سینەپۆش و بازنە و خڕخاڵەکەت