کازم باشماخی

خاڵۆ ڕێبوار

بە دەنگی: کازم باشماخی
شێوەزار: سۆرانی
363
ئیتر خواحافز دڵداری تەواو
بۆ درگای ماڵت ناکەم چاوەچاو
خاڵۆ ڕێبوار ڕێم لە بەر ناچێ
سووتام و برژام بۆ تەنیا ماچێ

ئیتر تەمەنام بە باڵای کێ بێ
بە کێیا بڕوانم شێوەی تۆی لێ بێ
خاڵۆ ڕێبوار ڕێگا نازانم
ڕێم پێ نیشان بە لای تۆ مێوانم
من وێڵ و وەیلان قەڵاچوارلانم

ماڵ وێرانیمە بۆ دیدەن دڵدار
تاجی گڵ و قوڕ نیشتووە بانی سەر
سەد و شەش ڕەگ و هەشتسەد سووقانم
گریە و ڕۆیانە بۆ مەرگی گیانم
خاڵۆ ڕێبوار ڕێگا نازانم
ڕێم پێ نیشان بە لای تۆ مێوانم
من وێڵ و وەیلان بەر ماڵ خۆتانم

هەڵبگرە بڕنەو بیدە لە جەرگم
ئەوسا بیخوێنە یاسینی مەرگم
حەیفە کڵاشینکۆف بیفرۆشی بۆ پووڵ
دوژمن ڕاو ئەنێ لە کێو و لە دۆڵ
خاڵۆ ڕێبوار ڕێم لە بەر ناچێ
ئاورم تێ بەر بوو بۆ تەنیا ماچێ

حەیفە کڵاشینکۆف بیفرۆشی بۆ ژن
چۆن ڕەگبار ئەکا لە سینەی دوژمن
خۆ کڵاشینکۆف نیت بتکەم بە شانە
نەمایشی(ت) بەم لەو خیابانە
وەک بڕنەو کۆتا شان بە شانت کەم
لە نیوەی شەوا دەس لەملانت کەم
خاڵۆ ڕێبوار ڕێم کەوتە دۆڵێ
تووشم هات لە تووش سخمە لە کۆڵێ
تووشم هات لە تووش باوان کوڵۆڵێ