چۆپی فەتاح

دەبێرۆ

بە دەنگی: چۆپی فەتاح
شێوەزار: سۆرانی
295
هەی لۆ لۆ لۆ لێ لێیە شایییە و یارمی لێیە
مەهێڵن بڕواتەوە دەرمانی دڵمی پێیە
چاوم بڕیوەتە تۆ تۆش بە ئاسانی مەڕۆ
با شایییەکە تەواو بێ کوشتمی چاو و برۆ
هەی لۆ لۆ لۆ لێ لێیە شایییە و یارمی لێیە
مەهێڵن بڕواتەوە دەرمانی دڵمی پێیە

وا ئێوارە درەنگە یارم هەروا بێدەنگە
شاییێ یارمی تیا نەبێت چۆڵ و سارد و بێڕەنگە
هەی لۆ لۆ لۆ لێ لێیە شایییە و یارمی لێیە
مەهێڵن بڕواتەوە دەرمانی دڵمی پێیە
حەرا و هاوار هاوارە شایییە ئا لەم هەوارە
هیچکەس سەرچۆپی نەگرێ یارم هاتەوە ئەم جارە
دەڵێی بەگزادەی جافە باڵا و بەژنەکەی زراڤە
سەرچۆپی لە خوەی جوانە دەست و دڵ، دڵپاک و سافە

هەی گەرەکمە گەرەکمە هەر یار خۆمم گەرەکە
با سەد جار قوربانی بێ سەر تا پای ئەی گەڕەکە
پێت ئێژم بێوە ڕێوە بۆت باس کەم وە دەم ڕێوە
چیم وە سەر هات عەزیزم چەن زام و زەخمم پێوە
دەبێرۆ دەبێرۆ بێرۆ و ئیتر مەچۆرۆ
گەر خراو بیمان بۆت ئیتر بڕۆ مەیێرۆ
مەیێرۆ مەیێرۆ ئیتر بڕۆ و مەیێرۆ

جیران و هەمسا گێژن هەرچی ئێژن با بێژن
نازانن من شێتی تۆم خەمی دڵیان ئەڕێژن
با بێژن با بێژن هەرچی ئێژن با بێژن
لە خزم و ئێڵ و عەشرەت وە بیللا گشتیان گێژن
دەبێرۆ دەبێرۆ بێرۆ و ئیتر مەچۆرۆ
گەر خراو بیمان بۆت ئیتر بڕۆ مەیێرۆ
مەیێرۆ مەیێرۆ ئیتر بڕۆ و مەیێرۆ

لایەک کەرە وەم لاوە دڵەکەم بۆ تۆ سووتیاوە
لە خۆم شەیداتر کوانێ وە سەر عەرزی خوداوە
ڕاوەسیام وە حەسارۆ حەسار وە بان دیوارۆ
شەو و ڕۆژ دوعا دەکەم خوایا بکەومە خوارۆ
قەینا هیچم لێ نایێ ئەکەومە باوەش یارۆ
دەبێرۆ دەبێرۆ بێرۆ و ئیتر مەچۆرۆ
گەر خراو بیمان بۆت ئیتر بڕۆ مەیێرۆ
مەیێرۆ مەیێرۆ ئیتر بڕۆ و مەیێرۆ