حەسەن زیرەک

ئەرێ هۆ لەیلی

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ کرماشان
شێوەزار: سۆرانی
559
دیل و ئەسیری من دوو چاوی کاڵم
حەقم بە دەستە هەی تا ڕۆژ بناڵم
ئەرێ هۆ لەیلی باوانم لەیلی
ڕوحمی خێرت بێ جوانێ بۆچ وا بێ مەیلی
من بووم بە مەجنوون هاوار تۆش بووی بە لەیلی

ئەسیر و دیلی هەی دوو زولفی خاوم
باوەڕم پێ بکە دەی من بۆ تۆ نەماوم
ئەرێ هۆ لەیلی من بە لەیلت بم
وا پیرت کردم تا کەی من بە مەیلت بم

دیل و باڵبەستە و زنجیری تۆمە
شەو و رۆژ وەی وەی مردم بۆ دوو لیمۆمە
شەو و ڕۆژ فکری هاوار جووتێک لیمۆمە
ئەرێ هۆ لەیلی باوانم لەیلی
ڕوحمی خێرت بێ مردم بۆچ وا بێ مەیلی

چ خودابەردارە وەی غەرقم کەی لە غەم
مەیلم بدەیە دەی یان زۆر و یان کەم
ئەرێ هۆ لەیلی باوانم لەیلی
ڕوحمی خێرت بێ وەی جوانێ بۆچ وا بێ مەیلی
من بووم بە مەجنوون مردم تۆش بووی بە لەیلی

ئەسیر و دیلی من دوو چاوی جوانم
ئیجازەم بدەی وەی ئەوشۆ میوانم
ئەرێ هۆ لەیلی لەیلی بان یاڵێ
باوەشێنم کەی دەی گەرمە پەلکەی دەسماڵێ
خەتای من نییە چ بکەم دڵ بۆت دەناڵێ