ئیسمائیل سەردەشتی

حەلیمە

بە دەنگی: ئیسمائیل سەردەشتی
شێوەزار: سۆرانی
310
تۆخوا بەسیەتی حەلیمە
لەمێژە لە دوات چەقیمە
قەولم پێ بدە بەڕاستیمە
حەلیمە کچە معەلیمە

حەلیمە دەچێتە مەدرەسە
دەخوێنێ جەبر و هندەسە
بە هات و چۆ ڕابردنی
سەد لاوی خستە وەسوەسە
ئەمنیش یەکێکم لەوانە
قەسەم بەوەی فریادڕەسە
حەلیمە دەڵێ لێم لادە
خۆشت دەوێ پەریسا!
حەلیمە دەڵێ دۆستت نیم
لە پەریسای لێم قەڵسە

لەسەر ڕێگای ڕاوەستاون
هەرچێکی جەحێڵ و لاون
سەری هەر کووچە و شەقامێک
وەک حەرەسان بۆت وێستاون
هەموو زامدار و کۆڵەوار
بە تیری جوانیت کوژراون
حەلیمە ئاگات لە خۆت بێ
ئەوانە کەڵەک و داون

شەرم و حەیات بێ وێنەیە
عەقڵ و ژیریت سەت هێندەیە
لەگەڵ بەژنت تێکەڵ بوونە
شێعر و ئاواز و بەستەیە
برۆت وەک نیوەی دایرەی
دەڵێی ڕەسمی هەندەسەیە
چاوت شۆعاع زەربی شۆعاع
لە سێ مۆمەیز چاردەیە

هەر بە ئەندازەت دەدوێنم
هەتا باڵات وە دەس دێنم
بە جەبریشت حیساب دەکەم
دوو سەت جەزرت لێ دەخوێنم
ڕادیکاڵیشت لێ دەگرم
جا لە نێو کۆڕت دەردێنم
لە نێو پەڕانتێزی دڵم
دەتهاوێم و دەتهێنم

ئۆخەی وا حیسابم دەر هات
جا بە جەبر و مەسەلات
حەلیمە قەولی پێ داوم
کە لەو دەردەم بدا نەجات
کوتی لە زیندان خەلاس بووی؟
ئۆخەی گەر خەلاسیت هات
ڕۆژێک بچینە سلێمانیێ
لە فیدڕاڵ بکەین خەڵات
ڕۆژێک بچینە سلێمانیە
بەڕێ بین لە مەهاباد