کازم باشماخی عەینەدین ئەڵماسی

بێرن دەسماڵێ - کازم باشماخی

بە دەنگی: کازم باشماخی و عەینەدین ئەڵماسی
شێوەزار: سۆرانی
335
ئەگەر کافری یا بۆت پەرەسی
تێمە سەر دینت چوونکێ چاومەسی
تێمە سەر دینت چۆنکە چاومەسی
بێرن دەسماڵێ تێر بۆ خۆم بگریم
با ناڵەم بڕوات بۆ عەرشی عەزیم
دنیا سەرسامە لە ناڵەم ئیمشەو
غەمان جەمی بەست لە تاڵەم ئیمشەو
شێوەت لە شێوەی لەیلێ مەمانۆ
دنیا و دینم تۆی خوا مەزانۆ
بێرن دەسماڵێ تێر بۆ خۆم بگریم
دەسماڵێ بێرن تێر بۆ خۆم بگریم
با ناڵەم بچێت بۆ عەرشی عەزیم
با ناڵەم بچێ بۆ عەرشی عەزیم

خو دڵەکەم نایێ دوعای شەڕوو کەم
بتکەم بە قوربان نازکێ ئەو دڵەی تەنگەکەم
ئەی خوا چەن خۆشە گوێم لە دەنگت بێ
دڵم بە قوربان دڵەی تەنگت بێ
بێنە دەسماڵێ لە ئێوارەوە گریان مەیلمە
هیجرانی دووری باڵای لەیلمە
بێرن دەسماڵێ تێر بۆ خۆم بگریم
دەسماڵێ بێرن تێر بۆ خۆم بگریم
تا ناڵەم بچێ بۆ عەرشی عەزیم
تا ناڵەم بچێت بۆ عەرشی عەزیم

ڕەفیق غەمگینم دڵم پڕ غەمە
ئەساسەی ماتەم لە لای من جەمە
هەرکە غەمینە بێت بۆ دووکانم
بە زوانی لەیلا ئەڕای ئەخانم(ئەخوەنم)
شادیم نەناسی بۆ یەک دەقێقە
قوربانی خەم بم دایم ڕەفیقە
ئەترسم بمرم غەم هەتیو کەوێ
کەس جێگای نەکا بۆ تەنیا شەوێ
بێرن دەسماڵێ تێر بۆ خۆم بگریم
با ناڵەم بڕێت بۆ عەرشی عەزیم
تا ناڵەم بچێ بۆ عەرشی عەزیم