مێهدی حوجەت سادات

وەکوو نەی کون کونە جەرگم

بە دەنگی: مێهدی حوجەت سادات
شێوەزار: سۆرانی
381
بە جارێکی تەماشای تۆ فدات بم هاودڵ و دینم
ئەگەر سەد جار قیامەت بێ دەمێکی هەستە بتبینم
لە غەمزەی چاوەکەت ئەتکێ لە جەرگم خوێن و نازانم
نە خەستەی پەنجەی بازم نە بەستەی دەستی شاهینم
وەکوو نەی کون کونە جەرگم لە تاوی هیجرانی تۆ بۆیە
بە سۆزی نەی دەسووتێم و بە نەغمەی نەی دەناڵێنم

وەکوو نەی کون کونە جەرگم لە حەسرەت وردەخاڵانی
شکا پشتم، بڕا جەرگم لە نووکی تیری موژگانی
ئەوێستا گەر دەبینێ من، دەپۆشێ باغی ڕوخساری
موسوڵمانان تەماشا کەن لە شەرت و قەوڵ و گوفتاری
تەماشای بولبولی دڵ کەن بە ناحەق خۆ نەسووتاوە
دەڵێن ئەمڕۆ لە من دووروە، گوڵی نەوڕەستە تۆراوە

چەمەن یەکبارە خامۆشە خرۆشی بولبولان با بێ
دڵ ئەمرۆ مات و مەدهۆشە خودا فەسڵی گوڵان با بێ
نەماوە حاڵەتی ژینم لە دەست چوو ڕۆحی شیرینم
ڕەفیقان بێن بکەن شینم سەدای گریە و فقان با بێ
ئەسیری تاری گێسووتم هیلاکی چاوی جادووتم
شەهیدی تیغی ئەبرووتم دەسا عیسای زەمان با بێ