ئازاد کەڵهوڕی

پەپوولەی ئازادی

بە دەنگی: ئازاد کەڵهوڕی
شێوەزار: سۆرانی
232
بۆ مەزرای ئاواتی من تۆی نەوگوڵی عشق و وەفاداری
بۆ گوڵشەنی پڕ گوڵی ژینم ئەتۆی ئاوازی دڵداری
لە بەحری بێپەیی ژیان عشقی تۆ لە دڵ کەشتی ئاواتم بوو
خۆشەویستی و مێهری تۆ گەرمی ژینی من ڕێگای نەجاتم بوو

پەپوولەی ئازادی ناو باخچەی دڵداری و عشق و سەفا بووین
بەخوا زۆر حەیفە گوڵم ئێمە بە جارێ لە یەک جیا بووین
لە بەحری بێپەیی ژیان عشقی تۆ لە دڵ کەشتی ئاواتم بوو
خۆشەویستی و میهری تۆ گەرمی ژینی من ڕێگای نەجاتم بوو
لە بیرت چوو ئەو شەوە ئاسمانی ژین ئەستێرەباران بوو
مەلی ڕۆح لە عشقی تۆ ئەی نازەنین مەست و غەزەلخوەن بوو
وەرە دیسان با لە نێو عشقی وەسڵی تۆ بمخاتە ڕووناکی
ڕووکەین لە قیبلەی وەفا سەرمەستی و سەفا هەردوو بە دڵپاکی

قەت نەدەی ئازاری گیانی مەست و بێدارانی شەو
خۆت نەخەیتە بەر شەپۆلی ئەشکی بێ پایانی شەو