بولبولی باڵشکاوی وەختی گوڵمهەر شەپۆلان دەدا دڵی لە کوڵمکوردی بەندیی بەیانی نەورۆزمگڕی گرتووە دەروونی پڕ سۆزمموغی بێ ئاگری شەوی یەڵدامچاوەڕێی چارەنووسی ناپەیدامکەوی بێدەنگی نەوبەهارانمگوڵی بێڕەنگی چاو لە بارانمکونجی جێژوانی چۆڵ و خامۆشمسێبەری نازەنینی ڕەشپۆشمدەستی بەربووی کچی گەڕی شاییمهەستی خنکاوی لاوی سەوداییمدەفتەری شیعری شاعیری ڕووتمشەمی سەرگۆڕ و داری تابووتمچۆن دەتوانم بە تۆ بڵێم من چیمخۆم گومانم هەیە کە هەم یا نیمکێلی گۆڕی شەهیدی گومناومتاکەداری کڕووزی بێ ئاومکونی گیراوی کۆنە شمشاڵمخەونی ئاڵۆز و خاتیرەی تاڵمژیلەمۆی ئاگری بەیانانمباوکی فرمێسکم و کوڕی ژانمباڵە سووتاوەکانی پەروانەمشووشە بادەی بەتاڵی مەیخانەمچڵە ڕێحانی دوورە دێراومسازی ناسازی هەڵپەسێراومتکە ئاونگی سەر گەڵای زەردمخەستە و دەردەداری چی دەردمدەفتەری شیعری شاعیری ڕووتمشەمی سەرگۆڕ و داری تابووتمچۆن دەتوانم بە تۆ بڵێم من چیمخۆم گومانم هەیە کە هەم یا نیم