خەمی دووری تۆ وای لێ کردووم
هەر بە زیندوویی ئەڵێی مردووم
کەسێ نەیبووبێ دەردی دووری یار
تێناگا لە حاڵ غەریبی دڵزار
دڵ غەریب وەکوو دیوەخان خەمە
غەریب میواندار دەرد و ئەستەمە
شەوانم تاڵە ڕۆژانم تارە
ژینی غەریبی لە ڕووم دیارە
حاڵ نییە زارتر لە حاڵی من بێ
ماڵ نییە وێران وەک ماڵی من بێ
پێویستیم پێتە تا هەست بکەم هەم
بێ تۆ غەرقم من لە دەریای ماتەم
تۆ نەبی من هەر لەشێ بێ گیانم
ئەوینی تۆیە نیازی ژیانم
خەمی دووری تۆ وای لێ کردووم
هەر بە زیندوویی ئەڵێی مردووم
کەسێ نەیبووبێ دەردی دووری یار
تێناگا لە حاڵ غەریبی دڵزار
دڵ غەریب وەکوو دیوەخان خەمە
غەریب میواندار دەرد و ئەستەمە