عەدنان کەریم

خاتوون

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
305
خاتوونەکەم
بیستووتە ئاسمان چەن دوورە
من بارتەقای دووری ئاسمان خۆشم دەوێی
بیستووتە دەریا چەن قووڵە
بەقەد قووڵی گشت دەریاکان خۆشم دەوێی

گیانەکەم تۆ نووسراوێکی
دێڕت بەقەد تاڵی پەرچەم
من چوار ساڵە دەتخوێنمەوە
چەن باڵی بیرم لێک ئەدەم
نە تێر ئەبم
نە تێت دەگەم

زۆر ئەترسێم لە ناو دێڕی شێعرەکانما
شار بتناسێ
کامێرەی چاوی مەرگەوەڕ
وێنەت بگرێ و هەڵیواسێ
زۆر دەترسێم گەر بتناسن
پەنجەکانم هەڵوەرێنن
شابسکی تۆش بسووتێنن

بەڵام هێشتاش من دەربەست نیم
هەرچیم دیوە
هەرچیم بۆ چاوت نووسیوە
نایشارمەوە
تا چۆک بدا لە دەروونتا دێوی گومان
تا گەورە و بچووک بزانن
خۆشم دەوێی
خۆشم دەوێی
سەد بارتەقای دووری ئاسمان
هۆنراوە: #عەبدوڵڵا_پەشێو
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری