نەمردم من ئەگەر ئەمجارە بێ تۆنەچم شەرت بێ هەتا ئەو خوارە بێ تۆدەروونم خاڵییە وەک نەی دەناڵێهەوارێکی چ پڕ هاوارە بێ تۆبیناییم کوێرە هەڵنایە بە ڕووی کەسموژەم یەک یەک ئەڵێی بزمارە بێ تۆقەسەم بەو شەربەتی دیداری پاکتشەڕابم عەینی ژەهری مارە بێ تۆلە کن تۆ خار و خەس گوڵزارە بێ منلە کن من خەرمەنی گوڵ خارە بێ تۆلە کن من با وجوودی ناس و ئەجناسکەسی تێدا نییە ئەم شارە بێ تۆهەتا تۆم ئاشنا بووی، ئاشنام بوونئەمێستا موو بە مووم ئەغیارە بێ تۆهەموو ڕۆژێ لە تاو هیجرانی ئەمساڵتەمەننای مردنی پێرارە بێ تۆلە حەسرەت سەروی قەددت چاوی نالیدوو جۆگە، بەڵکوو دوو ڕووبارە بێ تۆ