خەبات مەولودی

شەدەلارەکەم وەرە

بە دەنگی: خەبات مەولودی
شێوەزار: سۆرانی
295
شەدەلارەکەم وەرە سەیرانی گوڵان جوانە
دە بێ گیانەکەم دە بێ سەمایە و مەی گێڕانە
سەر دەستەی یاران جێگای نازداران
کۆڕی دڵداران ئەتپەرەستن
وەک جاری جاران گوڵە و گوڵباران
جەم بوون لە جێژوان هەموو مەستن

بێ بۆ جێژوان عیشق و شەیداییم
دڵتەزێنە دەردی تەنیاییم
مەستم لە نەشئەی دوو چاوانت
سەرخۆشی بادە و مەی گێڕانت
سەر دەستەی یاران جێگای نازداران
کۆڕی دڵداران ئەتپەرەستن
وەک جاری جاران گوڵە و گوڵباران
جەم بوون لە جێژوان هەموو مەستن

وەرە بانی چاو وەرە سەمایە و گوڵبارانە
وەرە گیانەکەم وەرە پایەندازی تۆ گیانە
وەختێ کە هاتی غەمت لابردم
لەم چەمەنزارە مەستت کردم
وەختێ کە هاتی سەر لای ئێوارە
بەو لەنجە و لارە دڵت بردم

بێ بۆ جێژوان عیشق و شەیداییم
دڵتەزێنە دەردی تەنیاییم
مەستم لە نەشئەی دوو چاوانت
سەرخۆشی بادە و مەی گێڕانت
سەر دەستەی یاران جێگای نازداران
کۆڕی دڵداران ئەتپەرەستن
وەک جاری جاران گوڵە و گوڵباران
جەم بوون لە جێژوان هەموو مەستن